میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له پارتی گه‌شه‌پێدانى توركمان ده‌كات و به‌بۆنه‌ی (21)مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان په‌يامى پیرۆزبایيان ئاڕاسته ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(21)ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان( پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر گەشەكردنی پارته‌كه‌تان.
بەڕێزان: پارته‌كه‌تان ( پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان) لە ماوەی تەمەنی خەباتی وەك لایەنێكی توركمانی نیشتمانی كوردستانی، توانیویەتی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی كەسانی نیشتمانپەروەر لەدەوری خۆیداو، هەموو كات هەڵگری پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئایینەكان بووە لە كوردستاندا، له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆشدا گرنگە سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان یەكریز و هاوده‌نگ بن، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان و گشت هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان....لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
17/6/2026ى زايينى