Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین پیرۆز دەكات

كانون1/ديسمبر 01, 2019

میدیا _ هەولێر:
ئێوارەى ئه‌مڕۆ ١ - ١٢ - ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK لە هوتێل رۆتانا لە شارى هەولێر، ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوو و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
ئێوارەى ئه‌مڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) لە هوتێل رۆتانا لە شارى هەولێر، ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی فەلەستین لە کوردستان و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردانە ده‌ربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كه‌وا هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان بگه‌ن.