Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سه‌وزی كوردستان پیرۆز دەكات

حزيران/يونيو 06, 2026

میدیا – هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى دوانزه‌هه‌مين ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌وزی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌:‌ له‌ ئێستادا كوردستان به‌ ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات‌ و دوژمنان و داگيركه‌رانى كوردستان له‌ناوچه‌ سنوورييه‌كان ده‌ستيان كردووه‌ به‌هه‌ڵمه‌تى بڕينه‌وه‌ى دار و دره‌خت و سه‌وزايى باشوورى كوردستان، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه‌ پێویسته‌ به‌يه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ئه‌و كاره‌ دوژمنكارييانه‌ى دژى ژينگه‌ى كوردستان ببينه‌وه‌ .

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز له‌ پارتی سه‌وزی  كوردستان

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(12)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی (پارتی سه‌وزی كوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ژینگه‌ و سروشتی كوردستان.

بەڕێزان: پارتی سه‌وزی كوردستان له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵه‌ی وه‌ك پارتێك خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌ و هه‌میشه‌ كاری بۆ پاراستنی ژینگه‌ و سروشتی جوانی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان كردووه‌، جێ په‌نجه‌ی له‌م بواره‌دا دیاره‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كوردستان به‌ ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات‌ و دوژمنان و داگيركه‌رانى كوردستان له‌ناوچه‌ سنوورييه‌كان ده‌ستيان كردووه‌ به‌هه‌ڵمه‌تى بڕينه‌وه‌ى دار و دره‌خت و سه‌وزايى باشوورى كوردستان، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه‌ پێویسته‌ به‌يه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ئه‌و كاره‌ دوژمنكارييانه‌ى دژى ژينگه‌ى كوردستان ببينه‌وه‌، به‌گیانێكی برایانه‌ كار بكه‌ین بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانى ديكه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی گرنگ بۆ پاراستنى كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان.

جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت و كوردستانیش هەمیشە جوان و ئاوەدان و شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و تەبایی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان بێت.

 

هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

6/6/2026ى زایینی

هه‌ولێر- باشووری كوردستان