Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی ديموكراتى بێت نەهرێن دەكات

أيار 14, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 14 / 5 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن)، لەدیدارێکی برایانەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان كردو، جەختیانكردەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەكگوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باسیان لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کرد و، هاوکارى و هاوخەباتى زیاتری نێوانيان بە گرنگ وەسف کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.