ميديا- كه‌ركووك:
هه‌رێمى كه‌ركووكى YNDK به‌شدارى چله‌ى ماته‌مينى سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر ( ساڵح موسليم) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى پارتى يه‌كێتى ديموكرات ( PYD) له شارى كه‌ركووك ده‌كات.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 26/4/2026، هه‌ڤاڵ (سه‌رمه‌د زوراو به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كه‌ركووكى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK ) له شارى كه‌ركووك، به‌شدارى چله‌ى ماته‌مينى سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر ( ساڵح موسليم) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى پارتى يه‌كێتى ديموكرات ( PYD) ده‌كات، كه رێكخراوى (كه‌ركووك بۆ هه‌مووان) رێكيخستبوو.
له‌چله‌ى ماته‌مينيه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك وتار و ڤيديۆ و چاڵاكى هونه‌رى به‌م بۆنه‌يه‌وه له‌سه‌ر ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى ( ساڵح موسليم) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى پارتى يه‌كێتى ديموكرات ( PYD) پێشكه‌شكران، هه‌موو وتاره‌كان تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌باتگێرى ديارى نه‌ته‌وه‌كه‌مان (ساڵح موسلیم) زیاتر لە (40) ساڵی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگه‌ى كوردستان تەرخان کرد و نموونەی خەبات و فیداکاری بوو، ژیانی خۆی بۆ پاراستنی دۆزی کورد و پەرەپێدانی بەهاکانی ئازادی، دیموکراتی و ژیانی هاوبەشى و پيكه‌وه بوون تەرخان کرد و دوودڵ نەبوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەكانى، میراتە سیاسی و شۆڕشگێڕییەکەی لە دڵی ئه‌ندام و لایەنگرانی پارتەکە و گەلى كوردستان ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگيز لە یاد ناكرێ و ئەو یەکێک بوو لەو سه‌ركردانه‌ى لە شۆڕشی ڕۆژئاواى كوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و كاريگه‌رى بینی و کۆچی دواییه‌كه‌ى زيانێكى گەورەیە بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ياده‌كه به‌شكۆدارييه‌وه به‌رێوه‌چوو، بە دروشمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدان و دووپاتکردنەوەی پابەندبوون بە درێژەدان بە ڕێگەکەیان کۆتایی هات.