Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبی پێشكه‌وتنخوازى ديموكراتى كوردستان پيرۆز ده‌كات

نيسان/أبريل 03, 2026

میدیا – هەولێر:

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌بۆنه‌ی (26) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی پێشكه‌وتنخوازى ديموكراتى كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێ، له‌په‌یامه‌كه‌ هاتووه‌ "له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌زامنی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمانه‌"‌.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی پێشكه‌و‌تنخوازى ديموكراتى كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(26)ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی پێشكه‌وتنخوازى ديموكراتى كوردستان بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبه‌كه‌تان لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان خودان هه‌ڵوێست بووه‌ لە خەبات دژی داگیركەران و دوژمنان و هەموو كات خەباتتان كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌م بارودۆخى شه‌ڕه‌ى ناوچه‌كه‌ و جيهانى گرتۆته‌وه‌، قۆناغێكى سه‌خت و مه‌ترسيداره‌ بۆ هه‌موو لايه‌ك و، ئەوەی گرنگە یەكریزی و يه‌كهه‌ڵوێستى سەرجەم هێز و لایەنە سياسييه‌كانى كوردستانه‌‌‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافی گەلەكەمان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی ديكه‌ جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برايانه‌ى نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییه‌كان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

مەكتەبی سیاسيی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

3-4-2026ى زایینی