زۆر بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سكرتێرى گشتى يهكێتى نهتهوهيى ديموكراتى كوردستان YNDK
زۆر بەڕێز مهكتهبى سياسى يهكێتى نهتهوهيى ديموكراتى كوردستان YNDK
بەبۆنەی ۳۱ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبەکەتان، گەرمترین پیرۆزباییمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و هیوادارین کە وەک هەمیشە لە تێکۆشانی ڕزگاریخوازانەتان کامەران و سەرکەوتوو بن.
دەور و نەقشی ئێوە لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد و کوردستان گەلێک بەرچاوەو هەڵوێستی نیشتمان پەروەرانەتان جێگەی بایەخە.
هومێدوارین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بە ئامانجی خۆیان بگەن و ڕزگاری و سەربەستی بەسەر هەموو بەشەکانی کوردستاندا باڵ بکێشێت.
وەکوو لایەنێکی دۆستی دێرینە، لەلایەن خۆمانەوە ئەو دۆستیە دووپات دەکەینەوەو پێداگرین لەسەر پتەوتر کردنی پەیوەندیەکانمان.
هەردەم هەر سەرکەوتوو وە کامەران بن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
21ى ئادارى 2026