Print this page

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

آذار/مارس 21, 2026

بەڕێز/ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی  یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.

 

بە بۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

 

لەم یادەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی پڕبەخششتان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوانمان دەکەینەوە و سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و یەکڕیزیی و تەبایی لەنێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیان.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢١ـی ئاداری ٢٠٢٦