میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستانYNDK به‌شداری گردبوونه‌وه‌يه‌ك به‌بۆنه‌ى (38)همین ساڵوه‌گه‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 15/3/2024، هه‌ڤاڵ ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK) له شارى هه‌ولێر به‌شداری (38)همین ساڵوه‌گه‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه له ماڵى وه‌فايى ئه‌نجامدرا و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌ن و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کان به‌شداربوون.
له ده‌سپێكدا، یادكردنه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی به‌رزه فڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و به‌و بۆنه‌يه‌وه چه‌ندین وتار و گێڕانه‌وه‌ی شایه‌د حال به‌م كاره‌ساته و خستنه ڕووی زانیاری نوێ پێشکه‌شکران و پاشان ژماره‌یه‌ك مۆم بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه داگیرسێندران، كه بۆ هه‌میشه له دڵ و ده‌روونی كورد به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.