ميديا- هه‌ولێر:
شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK به‌شدارى چله‌ى ماته‌مينى خوالێخۆشبوو مامۆستا (به‌هزاد موحسين) له هۆڵى پێشه‌وا له هه‌ولێر ده‌كات.
پاش نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتى 14/3/2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK )، لە هۆڵى پێشه‌وا له شارى هه‌ولێر، به‌شدارى چله‌ى ماته‌مينى خوالێخۆشبوو(به‌هزاد موحسين) مامۆستاى زانكۆ و نووسه‌ر و چالاكوانى بوارى ماف و ئازادييه‌كان ده‌كه‌ن، شاندى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK جارێكى ديكه په‌يامى هاوخه‌مى و سەرەخۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى مامۆستا به‌هزاد موحسين راگەیاند، له به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ى خواڵێخۆشبوو، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی (YNDK )يان له‌م چله‌يه كرد.
له‌چله‌ى ماته‌مينيه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك وتار و ڤيديۆ و چاڵاكى هونه‌رى به‌م بۆنه‌يه‌وه له‌سه‌ر ژيان و چاڵاكييه‌كانى (مامۆستا به‌هزاد موحسين) پێشكه‌شكران، له كۆتايى رێوڕه‌سمه‌كه براى خوالێخۆشبوو به‌ناوى خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌يانه‌وه سوپاسى هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌كيان كرد.