میدیا – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKله هه‌ولێر، به‌شداری پرسه‌ى هاوڕێ حه‌ميد مه‌جيد مو‌سا سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى پێشووى حزبی شیوعی ده‌كات.
پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رێكه‌وتى 7-3-2026 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKكه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیYNDK ) به‌ئاماده‌بوونی هاوڕێ رائد فه‌همى سكرتێرى حزبى شيوعى عێراقى و هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى حزبی شیوعی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانيان و كه‌سوكار و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێیانی، به‌شداری پرسه‌ى هاوڕێ حه‌ميد مه‌جيد مو‌سا سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى پێشووى حزبی شیوعی ده‌كه‌ن.
شاندی YNDK پرسه و سه‌ره‌خۆشیان له سكرتێر و ئه‌ندامانى حزبی شیوعی كوردستان و عێراق و بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بو كاروان سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان سوپاسی په‌یامی هاوخه‌مى و به‌شداری شاندی(YNDK)یان له پرسه‌كه كرد .