میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له شاری هه‌ولێر، به‌شداری پانێلێك له‌سه‌ر ره‌وشى سياسى كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتى 17-2-2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK ) له‌هۆڵى ئه‌وتار له شارى هه‌ولێر، به‌شداری پانێلێك له‌ژێر ناونیشانی ( كوردستان له نێو گۆڕانكارى و رووداوه سياسييه‌كاندا) بۆ نوێنه‌رايه‌تى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتی و میدیاكاران ده‌كات، له پانێله‌كه هه‌ر به‌شه‌ى كوردستان به‌نوێنه‌رايه‌تى به‌جيا باس كرا و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر ره‌شى سياسى هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان گۆڕانكارى و پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان و رۆلى كورد له‌م نێوه‌نده‌دا كرا.
د. شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK لە پانێلەکەدا وتى: گردبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانى کوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان بۆ پشتیوانى رۆژئاواى وڵات بووه هه‌وێنى یەکڕیزى يه‌كێتى نەتەوەیى و يه‌كهه‌ڵوێستى گه‌لى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر داگيركه‌ران و دوژمنان، نەتەوەى کورد لە کوردستانى مەزن و دياسپۆراى کورد لە دەرەوە به به‌شدارى هه‌مووان بە گیانێکى نەتەوەیى کوردانەى یەکگرتوو راى گشتى جيهانى به‌لاى خۆي‌دا هێناو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شه‌رمه‌زار كرد بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى دۆزى ره‌واى كورد بكه‌ن و تا ئێستاش رۆژانە ئه‌م بۆ بەرخودان و تێكۆشان و گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانه وه‌كو چالاكييه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه یەکڕیزى گه‌لى كوردستان بناخەیەکى پتەوە بۆ بۆ خه‌بات و چەسپاندنى ئاشتى بۆ به‌ديهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان، هەوروەها دەبێتە بنەمایەکى كاريگه‌ر بۆ یەکڕیزى و يه‌كهه‌ڵوێستى سیاسى و خوازيارى ئه‌وه‌ين لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان پشت ئه‌ستوور بن به‌و جه‌ماوه‌ر شوڕشگێڕهى كوردستان و به‌هۆيه‌وه یەکڕیزی و هاوهه‌وڵوێست بن بۆ يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى بۆ تێپەڕاندنى ئه‌و قۆناغه و به‌ده‌ستێهانى مافه‌كان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى رۆژئاوا و باشوورى كوردستان.