Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سەرۆک و سەرکردایەتیى پارتى سەربەستیى کوردستان دەکات

شباط/فبراير 16, 2026
میدیا - هەولێر :
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتى 16 / 02 / 2026 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان، بەبۆنەى 20 بیستەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەربەستیى کوردستان، پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کردو هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى 20 بیستەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەربەستیى کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى پارتى سەربەستیى کوردستان راگەیاند و، هیوای گەشەكردن و پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە پارتى سەربەستیى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.