Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى کۆنسڵخانەى گشتیى روسیاى فیدرال دەكات*

شباط/فبراير 01, 2026
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 2 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى روسیاى فیدرال-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ کۆنسڵی گشتیی روسیاى فیدرال باسیان لە رەوشی سیاسیی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەری هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK و زیلان سارمەمى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیى YNDK)، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى روسیاى فیدرال-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (ماکسیم روبین کۆنسڵى گشتیى روسیاى فیدرال و ڤاسیلى ڤاڤیلین جێگرى کۆنسڵى گشتى و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران.
لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق و رەوشى رۆژئاواى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا, هەروەها لەدوا تەوەری دیدارەكەدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.