میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى ره‌نجده‌رانى كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 6-1-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانى YNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسيی پارتى ره‌نجده‌رانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( سالح كاكه‌يى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان و سامى خۆشناو ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخستن و محه‌مه‌د كامه‌لا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فه‌رهاد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان )ەوە پێشوازییان لێكرا.
لهدانيشتنهكه باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.