Print this page

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان ده‌كات

كانون2/يناير 04, 2026

میدیا- هه‌ولێر :

  شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

رۆژی يه‌كشەممە رێكه‌وتی 4-1-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسيی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هێمن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شوكر خه‌يات و خه‌ليل تاقانه‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى )ەوە پێشوازییان لێكرا.

 له‌دانيشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.