پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٣ / ١٢ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رەزاى کەعبى سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان)، لە دیدارێکى برایانەدا، باسیان لە رەوشى سیاسیى کوردستان و ئاڵۆزى و گۆڕانکارى و پێشهاتە سیاسى و سەربازییەکانى ناوچەکە کرد و، سكرتێری گشتیى YNDK تیشکى خستەسەر رەوشی سیاسیی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا جارێکى دیکە پێشنیارى پێکهێنانى چەترێکى هاوبەشى بۆ لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کرد، ئەمەشى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان خستەڕوو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، هەروەها سوپاسى هەڵوێستى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کرد، کەوا بەردەوام رەچاوى رەوش و تایبەتمەندى باشوورى کوردستان دەکەن، باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە و، پێویستە هەموو لایەک سەبارەت بەم پرسە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن.
هەر لە دیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، باسی رەوشى رۆژهەڵاتى کوردستانى کرد و، جەختیکردەوە سەر یەکڕیزى و بەیەکەوە کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان و، بۆ پێشوازیکردن لە ئەگەرو پێشهاتەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رووداوانەى کەوا لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن، هەروەها ئاماژەى بەوەکرد کەوا پێویستە هەموو لایەک هاکاربن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان، شایانى باسە هەر لە دیدارەکەدا؛ سکرتێرى گشتیى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەناوى سەرکردایەتیى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەرى دیدارەکەشدا هەردوو لا جهختیانكردهوه سهر پتەوکردنى پەیوەندی برایانە و هاوخەباتی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.