ئێوارەى ئەمرِۆ 14 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ئاینیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمرِۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ئاینیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، کەوا ماوەیەکە باری تەندروستی باش نیەو چارەسەری وەردەگرێت، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.