میدیا – ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران:
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵیادیان سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 13-12-2025 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و عوسمان باڵابه‌رز و مه‌هدى رواندزى كارگێڕانی هه‌رێمی سۆران و يونس عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى سۆران)، سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( عه‌بدولواحيد خهليفانى به‌رپرسی لق و ژماره‌يه‌ك له كارگێڕ و ئه‌ندامانى لقی سۆرانى زه‌حمه‌تكێشان) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK پیرۆزبایی (40) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز (عه‌بدولواحيد خهليفانى به‌رپرسی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان) سوپاسى سه‌ردانى و پیرۆزباييهكهى كردن، هه‌روه‌ها باس له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی زياترى شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی ده‌ڤه‌ره‌كه.