میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (27)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكەوتی 3-12-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسيی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان-یان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( زه‌كه‌ريا نه‌جار سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه) پێشوازیكران.
شاندی YNDKپیرۆزبایی (27)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس له رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی و يهكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەو هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهینانی ته‌واوی مافه‌كانى گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان تێيكه‌وتووه.