ئێوارەی ڕۆژی ٣١ / ١٠ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئوردەن بەڕێز (عەبدولوەدوود کوردی سەرۆكی کۆمەڵەی رۆشنبیریی کوردانی ئوردەن) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی کوردانی ئوردەن و چالاکی رۆشنبیریى كوردانی ئوردەن و رۆڵى کۆمەڵەی رۆشنبیریی کوردانی ئوردەن لە پاراستنی ناسنامەی کوردانی ئوردەن كرد.
ئێوارەی رۆژی هەینی، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە عەمان-ی پایتەختی ئوردەن، پێشوازیکرد لە کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئوردەن بەڕێز (عەبدولوەدوود کوردی سەرۆكی کۆمەڵەی رۆشنبیریی کوردانی ئوردەن)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی کوردانی ئوردەن و چالاکی رۆشنبیریى كوردانی ئوردەن و رۆڵى کۆمەڵەی رۆشنبیریی کوردانی ئوردەن لە پاراستنی ناسنامەی کوردانی ئوردەن كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەبدولوەدوود کوردی باسى لە چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان و پڕۆژەو بەرنامەی داهاتوویان کرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردانی ئوردەن کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ بەڕێزیان خواست.