ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند داواکاری هاوڵاتیانی ئێران رەوایە و پێویستە لە خۆپیشاندان بەردەوام بن.
لە راگەیندراوێکی ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵاتدا هاتووە، پشتگیری خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئێرانی، و بەتایبەت شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.
ئاماژەیان بەوەشکردوە" کۆماری ئیسلامی بە پرۆژە ناپێویست و زیانبارەکانی، بە دزینی و تاڵانکارییەکانی سەروەت و سامانی خەڵک و بە تەرخان کردنی دارایی خەڵکی ئێران بۆ تیرۆرهۆکاری ئەو هەژاریی و دۆخەی ئێرانە".
ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵات داواشیکردوە، هاوڵاتیان تا بە چۆک داهێنانی رژیم درێژە بە هەڵوێستی شیاو و بوێرانەیان بدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەت ئێران بڕیاریداوە بە گرانکردنی نرخی بەنزین، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەزۆرینەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان دەستپێکردوە.
سهرچاوه: مالپهری KNN