Print this page

خۆپیشاندانەكان دژی حكومەتی ئێران بەردەوامە

تشرين2/نوفمبر 16, 2019

 سه‌رچاوه‌: خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی دوێنێی هاوڵاتیانی ئێران دژی گرانكردنی نرخی بەنزین لەلایەن حكومەتەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممەش ناڕەزایەتییەكان فراوانتر بوون و زۆربەی شار و پارێزگاكانی ئێرانی گرتووەتەوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەكی زۆر تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوكراونەتەوە كە لە ژمارەیەكی زۆر لە شار و شارۆچكەكانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دەستیان پێكردووە.
لە هەر یەك لە شارەكانی سنە و كرماشان و سەرپێلی زەهاو و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندان دەستی پێكردووە و هوتافی “مەرگ بۆ ڕۆحانی” دووبارە دەڵێنەوە.

هەروەها لە هەر یەك لە شارەكانی شیراز و كەرەج و تەبرێز و ئیسلام شەهر و كرمان و ئەسفەهان و بوشەهر و هۆرموزگان و چەندین شاری دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دژی گرانبوونی نرخی بەنزین بەردەوامە و لە چەند شارێكیش فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.