Print this page

سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى ماڵى خوالێخۆشبوو هاشم حاجى عەلى شەناغەیى دەکات

أيلول/سبتمبر 25, 2025
ميديا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٥ / ٩ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (هاشم حاجى عەلى شەناغەیى)ى کرد و، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، سەردانى بنەماڵەى نووسەرو فۆلکلۆرپەروەرو کەسایەتى ناسراو و چاکەخواز خوالێخۆشبوو (هاشم حاجى عەلى شەناغەیى)ى کرد و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان کاک (عومەر حاجى عەلى شەناغەیى)ى براى خوالێخۆشبوو و براکان و کوڕان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیانى بە بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت، هەروەها باسى لە رۆڵى خوالێخۆشبوو لە بوارى چالاکى رۆشنبیرى کۆمەڵایەتى کرد و، وتى: (لەدەستدانى کەسایەتییەکى وەک کاک هاشم حاجى عەلى شەناغەیى زیانێکى گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان).
شایانى باسە براو کوڕانى خوالێخۆشبوو بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیان سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتیى YNDK یان کرد.