Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو برایم ئاغاى دزەیى دەکات*

أيلول/سبتمبر 25, 2025
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 25 / 9 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵە (بەرەباب)ى خوالێخۆشبوو برایم ئاغاى دزەیى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خزمانى ئەو بنەماڵەیە خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو برایم ئاغاى دزەیى-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن کەسایەتى ناسراوى بنەماڵەکە بەڕێز مامۆستا بورهان حاجى سەعدى دزەیى و بەڕێزان خزمانى برایم ئاغاى دزەیى-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خزمانى ئەو بنەماڵەیە خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا بورهان حاجى سەعدى دزەیى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی بۆ دیوەخانەکەیان كرد.