میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى به‌ستن و سه‌ركه‌وتنى (12)هه‌م كۆنگره‌ى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه وێڕاى پيرۆزبايى له ئه‌ندامانى نوێى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، ئومێد ده‌كه‌ن بەبڕیار و راسپاردەكانی كۆنگره درێژە بەخەبات و تێكۆشانيان له پێناو سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بده‌ن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
بابەت / په‌يامى پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی بەستن و سه‌ركه‌وتنى دوانزه‌هه‌م كۆنگرەی حزبتان ( حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایيتان ئاڕاستە دەكەین و ئومێد ده‌كه‌ين بەبڕیار و راسپاردەكانی كۆنگره‌كه‌تان درێژە بەخەبات و تێكۆشان له پێناو سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بده‌ن.
بەڕێزان: كۆنگرە وێستگەی هەڵوەستەكردن و بەخۆداچوونەوە و تاوتوێكردنی كارەكانی ماوەی رابردوو،و دانانی بەرنامەیە بۆ كار و خەباتی داهاتوو، له‌گه‌ڵ دەستنیشانكردنی كێماسییەكان و شەنوكەوكردنی رەوشی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی....تد، كە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ چوونە قۆناغێكی نوێی كار و خەبات، ئێوەی بەڕێز و تێكۆشەریش كۆنگرەكەتان لە قۆناغێكی هەستیار سازدا، كه قۆناغێكی زۆر گرنگه بۆ رووبەڕووبونەوەی پیلانی داگیركەران و دوژمنانی گەلەكەمان كه رۆژانه پيلانگێڕى لهدژماندا ده‌كه‌ن، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنە سياسييهكانی كوردستانە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
لەكۆتایی پيرۆزبايى له ئه‌ندامانى نوێى كۆميته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراو ده‌كه‌ين و جه‌خت دهكهينهوه سه‌ر زياتر پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى نێوانمان و خوازيارين بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەكەتان جێگەی بایەخ و سوود بن بۆ گەلەكەمان.... له‌گه‌ڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
9-9-2025ى زايينى