Print this page

سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) دەبێت

آب/أغسطس 25, 2025

ميديا - هەولێر:

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ٨ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێری YNDK)، ئامادەى پرسەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) بوون، کەوا لە مزگەوتى جەلیل خەیات لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو، ئەمەو سکرتێری گشتی و شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان  برا و کوڕان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK-یان بە بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.

 شایانى باسە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو سوپاسى ئامادەبوون و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK یان کرد.