میدیا : پشده‌ر- بتوێن:
مه‌كته‌بی سياسيى YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی به‌ڕێز ( مام شێخ بۆڵى ) کەسایەتیى ناسراوى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بتوێن-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە رێكه‌وتى 23/8/2025، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخير نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كارزانى پيران ئه‌ندامى مەکتەبى راگه‌ياندنىYNDK ) ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە چوار قوڕنه سەردانی کەسایەتیى چاكه‌خواز و ناسراوى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بتوێن بەڕێز (مام شيخ بۆڵى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەكه‌ى پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بى سياسيى YNDK هیواى تەندروستی باشيان بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مام شيخ بۆڵى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى، سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى مه‌كته‌بى سياسيى ( YNDK )- يان كرد.