میدیا – سلێمانى:
شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی پارتى نه‌ته‌وه‌يى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن، وێڕاى پيرۆزبايى ساڵيادى دامه‌زراندنى KNP، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ره‌وشى سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرد .
ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 23-8-2025 شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخير نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كارزانى پيران ئه‌ندامى مەکتەبى راگه‌ياندنى YNDK). سه‌ردانی پارتى نه‌ته‌وه‌يى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( جه‌بار ميرزا ڕۆسته‌مى سكرتێرى KNP و جه‌لال حاجى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى KNP و يوسف مسته‌فا ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و سه‌رچڵ شه‌وقى لهپهيوهندييهكان ) پێشوازیكران.
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی ساڵيادى BRDK لێ‌كردن و هیوای خواست ئه‌م ساڵيادهيان هانده‌ری زیاتر بێت بۆ گه‌شه‌كردن و هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ( كاك جه‌بار ميرزا ڕۆسته‌مى سكرتێرى KNP) سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانى شاندی مەکتەبى سیاسیى( YNDK )يان كرد، هه‌روه‌ها لهدانيشتنهكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه سياسييه‌كان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.