Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى پرۆفیسۆر د. کەمال سەعدى دەکات

آب/أغسطس 18, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٨ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی مامۆستاى زانکۆ و نووسەرو یاساناسى ناسراوى كوردستان، پرۆفیسۆر د. کەمال سەعدى-ى کرد و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی مامۆستاى زانکۆ و نووسەرو یاساناسى ناسراوى كوردستان (پرۆفیسۆر د. کەمال سەعدى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (د. کەمال سەعدى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.