میدیا – هەولێر:
مهكتهبی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (32)همین ساڵیادى دامەزراندنی بزووتنهوهی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات و، لهپهيامهكه ئاماژه به رۆلى بزووتنهوهى ڕزگارى دهكات، كه ههميشه چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان. دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی بزووتنهوهی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ..
بەبۆنەی(32)همین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن.
لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK