Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێر و سەرکردایەتیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) دەکات

تموز/يوليو 23, 2025
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتى 23 / 07 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز محێدین شێخ ئالى سکرتێرى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى)، بەبۆنەى تەواوبوونى کارەکانى هەشتەمین کۆنگرەى حزبەکەیان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزیان بە سکرتێرى گشتیی حزب پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى سەرکەوتنى هەشتەمین کۆنگرەى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى)، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان وەک سکرتێرى حزب و بەڕێزان جێگرى سکرتێرو سەرکردایەتیى هەڵبژێردراوى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێری پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گستیی YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕێزیان و حزبەکەیان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە بەتەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانییەوە.