Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان دەکات*

تموز/يوليو 23, 2025
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 23 / 07 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى حزبى رزگارى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزب و ئاکۆ عەبدولمەجید ئەندامى ئەنجوومەنى سیاسى و هۆگر محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنى ناوەندیى حزب)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارییەكانى ناوچەکە كردو، جەختیانكردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارییانەى کەوا لە ناوچەکەدا روودەدەن و دێنەپێشەوە، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە چارەسەرکردنى کێشەو گرفتە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بێت، هەروەها باس لەوە کرا کەوا پێویستە تەواوى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن بۆ پاراستنى قەوارەى سیاسى هەرێمى کوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی برایانەى نێوان YNDK و حزبى رزگارى کوردستان كراو جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.