میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى سێشەممە، رێکەوتى 8 / 7 / 2025، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە براو هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیی چاکەخوازی دەڤەری مەخموور خاتوو (سەبیحە ساڵح مستەفا)ی دایکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.