پێشنیوەڕۆى ڕۆژی ٢ / ٧ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن-ی كرد، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانى بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێنى کردو، بەگەرمى لەلايەن بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن) پێشوازیکرا، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و گۆڕانکارى پێشهاتە سیاسییەکانى ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەكگوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
شایانی باسە بەڕێز عامر حوزەیران نیسان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن ، ئامادەی دیدارەکە بوو.