Print this page

*غەفوور مەخموورى سەرەخۆشى لە بەڕێز فەرهاد محەممەد دەکات*

حزيران/يونيو 30, 2025
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى یەکشەممە، رێکەوتى ٢٩ / ٦ / ٢٠٢٥ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەری هەڤاڵ فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK سەردانى رۆژنامەنووسی ناسراو بەڕێز (فەرهاد محەممەد سەرنووسەریگۆڤاریگوڵان)ى کرد و، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى شارى سلێمانی خوالێخۆشبوو (فاروقی حەمە وەڕازی )ى براگەورەى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە سەردانەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (فەرهادمحەممەد) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردان و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.