میدیا - هەولێر:
شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له هۆڵى پێشه‌وا له هه‌ولێر به‌شدارى چله‌ى ماته‌مينى هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن) ده‌كات، لە رێوڕەسمەکەدا جارێکى دیکە سەرەخۆشى (مه‌كته‌بى سياسيى YNDK )يان بەحزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكارى راگەیاند.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 25 / 6 / 2025، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK و جه‌لال سمايل سلێمان كارگێڕى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى په‌يوه‌ندييه‌كانى YNDK ) ، لە هۆڵى پيشهوا له شارى هه‌ولێر، به‌شداری چله‌ى ماته‌مينى هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێزان( كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێر و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌ندامانى حزبى زه‌حمه‌تكێشان كوردستان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران)، (د. شاخەوان خالید به‌ناوى سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسییYNDK)، جارێكى ديكه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێراگەیاندن، له به‌رامبه‌ردا كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و خانه‌واده‌ى خواڵێخۆشبوو، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی (YNDK )يان كرد.
هێژاى گوتنێيه له رێوڕه‌سمى چله‌ى ماتهمينيهكه ژماره‌يه‌ك وتار به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران و هه‌روه‌ها ڤيديۆ بهڵگهفيلمێك له‌سه‌ر ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى (هاوڕێ به‌همه‌ن) نيشاندرا، له كۆتايى چلهكهدا كوڕه‌كه‌ى به‌ناوى خانه‌واده‌و وبنهكاڵهكهيانهوه سوپاسى هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌كى كرد.