میدیا - مه‌خموور:
حزب و لایەنە کوردستانییەکان له مه‌خموور بۆ پشتگیرییکردن له داواكارى جووتياران و كاسبكار و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى مه‌خموور كۆبوونه‌وه و ياداشتنامهيهكيان وه‌كو داواكارى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووه:" داوا له فراكسيۆنه كوردييه‌كان لهئهنجوومهنى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ين سه‌ردانى مه‌يدانى مه‌خموور بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى جووتياران و كاسبكاران و هاووڵاتييانى مه‌خموور و ده‌ورووبه‌رى".
سه‌ر له‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 26-5-2025 هه‌رێمی قه‌ره‌چووغى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له حزبە کوردستانییەکانی مه‌خموور كۆبوونه‌وه و ياداشتنامهيهكيان ئاڕاسته‌ى فراكسيۆنه كوردييه‌كان لهئهنجوومهنى نوێنه‌رانى عێراق كرد، تيايدا هاتووه:" داوا له فراكسيۆنه كوردييه‌كان لهئهنجوومهنى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ين سه‌ردانى مه‌يدانى مه‌خموور بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى جووتياران و كاسبكاران و هاووڵاتييانى مه‌خموور و ده‌ورووبه‌رى".
له‌م باره‌يه‌وه مامۆستا خه‌ليل ئيبراهيم به‌رپرسى هه‌رێمی قه‌ره‌چووغى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوو، بهميدياى راگه‌ياند: ئه‌مرۆ لهبارهگاى كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان له شارى مه‌خموور وه‌كو حزب و لايه‌نه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره كۆبووينه‌وه و گفتوگۆى زۆرمان له‌سه‌ر كێشه‌كانى جووتياران و كاسبكاران به‌تايبه‌تى و ده‌ڤه‌رى مه‌خموور به‌گشتى كرد و داوامان له فراكسيۆنه كوردييه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كردووه، سه‌ردانى مه‌يدانى مه‌خموور بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره گرفتى زۆره و كه‌س ئاوڕى لێناداته‌وه، مه‌خموور شارێكى گرنگه و پێويسته به‌زووترين كات به‌ده‌م داواكارييهكانيهوه بێن و ئاوڕى زياترى لێبدرێته‌وه كێشه و گرفتى جوتيارانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره چاره‌سه‌ر بكرێ و شاره‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه و كێشه‌كانى له‌رووى خزمه‌تگوزارى و بواره‌كانى ديكه چاره‌سه‌ربكرێ و هه‌رچى گرفت هه‌يه تايبه‌ت بهجووتيار و كاسبكار و هاووڵاتى مه‌خموور چاره‌سه‌ر بكرێتي.
هه‌روه‌ها وتى: كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامى ده‌بێ تا لايه‌نى په‌يوه‌ندار وه‌ڵامى داواكارييه‌كانى ئێمه و خه‌ڵكى مه‌خموور ده‌ده‌نه‌وه و چاره‌سه‌رى گرفته‌كانمان ده‌كه‌ن.
ده‌قى ياداشتنامهى هاوبەشی حزب ولایەنە سیاسیە کوردستانیيەکانی شاری مه‌خموور:
بۆ فراكسيۆنه كوردييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
بابه‌ت/ داواكارى
هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى مه‌خموور داواكارين مه‌يدانى سه‌ردانى مه‌خموور بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى جووتياران و كاسبكاران و هاووڵاتييانى مه‌خموور و ده‌رووبه‌رى به‌تايبه‌ت بازگه و سايلۆى مه‌خموور. .... له‌گه‌ڵ رێزماندا
لايه‌نه به‌شداربووه‌كان: