Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان نانەکەلى دەکات

أيار 23, 2025

میدیا - هەولێر:

 

 ئێوارەى ئەمڕۆ 22 / 5 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان نانەکەلى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان ناکەلى-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى نانەکەلى بەڕێز حاجى هەژار مەغدید نانەکەلى و بەڕێز حاجى کەمال مەغدید نانەکەلى و خزمانى نانەکەلی-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز حاجى هەژار مەغدید نانەکەلى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.