Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 08, 2024

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (48)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان بۆ خواستن و ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(48)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

8-8-2024