میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ / ٨ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (جەلال یابە گەڵاڵى) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی دەڤەرى مەخموورو پەیوەندى نێوانیان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (جەلال یابە گەڵاڵى)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی دەڤەرى مەخموورو چۆنیەتى قوڵکردنەوەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گیانى پێکەوەژیان لەو دەڤەرە كرد، هەر لەدیدارەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان.