Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز (دژوار فایەق) دەکات

آب/أغسطس 04, 2024

 میدیا - هەولێر :

 ئێوارەى ڕۆژى شەممە، رێکەوتى 03 / 08 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز (دژوار فایەق ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیران و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێژنەی باڵای مادەی ١٤٠ )، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى شارى کەرکوک تێکۆشەر (عەبدولخالق فایەق کوێخا غەفوور)ى براى بەڕێزیان.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (دژوار فایەق) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.