میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 03 / 08 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز کەریم یاسین مەخموورى-ى کرد، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (کەریم یاسین ئەحمەد پیرداود مەخموورى)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (کەریم یاسین مەخموورى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.