ئاژانسه‌كان
پۆلیسی عێراق و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له هێزه ئه‌منیه‌كان رایانگه‌یاند، ته‌نها ئه‌مڕۆ به گوللـه، لانیكه‌م چوار خۆپیشانده‌ر له ناوه‌ڕاستی به‌غداد كوژراون، سه‌ره‌ڕای گرژیه‌كانیش خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌وسه‌رچاوانه ئاماژه‌یان بهوەكردوه، هه‌ر له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پێنجشه‌ممه‌دا، 35 كه‌سی دیكه برینداربون له پێكدادانه‌كانی لای پردی شه‌هیدان، له‌كاتێكدا ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له ناوه‌راستی به‌غدا-ی پایته‌خت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بون.
له باشوری عێراق-یش، به‌رپرسانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر رایانگه‌یاند، سه‌دان خۆپیشانده‌ری دژ به حكومه‌ت، به‌ربه‌سته‌كانیان سوتاندوه و ده‌روازه‌ی به‌نده‌ره‌كه‌یان داخستوه، چه‌ندین كاتژمێر رێگریشیان له‌و بارهه‌ڵگرانه كردوه، كه كاڵایان پێبوه.
ته‌قه‌كردن و به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕیژ، بوه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له 250 كه‌س له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا، هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربون، له‌كاتێكدا رێژه‌كانیان به‌رده‌وام رو له زیادبونه.
زۆرینه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌نجی بێكارن، ده‌شڵێن كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانیان قۆرخكردوه، به‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا هه‌یه و پێویسته زو حكومه‌ت بكشێته‌وه.
چه‌ندین ناوه‌ند و پێگه‌ی حزبی و حكومی له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كۆنترۆڵكراون، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ئابوری عێراق كه‌وتوه، له‌كاتێكدا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به مه‌به‌ستی بچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان خۆپیشانده‌ران راگیراوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی وتی "به‌هۆی بڕینی ئینته‌رنێته‌وە، كه‌رته تایبه‌ته‌كان زیان ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له یه‌كه‌م رۆژی پچڕانی ئینته‌رنێته‌وه (سه‌ره‌تاكانی تشرینی یه‌كه‌م) رۆژانه 16 ملیۆن دۆلار زیانیان لێكه‌وتوه.
حكومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر فشاری خۆپیشانده‌راندا ده‌ڵێت چاكسازی ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام داواكاری خۆپیشانده‌ران كه‌وتنی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێیه له‌سه‌ر ئاسی نیشتیمانی و ئیداری بون.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری خه‌ندان