٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له هه‌موو جیهان، له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان هه‌ستانه سه‌رپێ دژی چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان و ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رز، ئه‌م ڕۆژه بۆ ئافره‌تان ڕۆژی یه‌كده‌نگی و هاوبه‌شی جیهانییه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی تا ئیستاش ئافره‌تان به‌جۆره‌ها شێواز دووچاری چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی جیهان به شێوازی جیاواز داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌خت له به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌كه‌نه‌وه له پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی ئارام بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین كه دوور بێ له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی توندوتیژی له‌سه‌ریان.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی له ساڵانی رابردوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه یان هه‌مواركراون و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێیان كردووه، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تاندا بووه، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاویان هه‌بێ له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و حزبی، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تا ئێستاش توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان هه‌ر ماوه و ژن كوشتن له باشووری كوردستان هه‌رماوه و مێینه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دووچاری هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش تاوانی ئه‌لیكترۆنی له‌دژیان زۆر زیادی كردووه.
ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK ئه‌م رۆژه له‌خۆمان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری رێكخراوه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له باشووری كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندی تیژی له‌دژیان و كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاساییانه‌ی دژی ئافره‌تانن بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان، تاوه‌كو ئافره‌تان پارێزراو بن چیتر دووچاری توند‌و تیژی و كوشتن و سوتاندن نه‌بنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK
8ی مارس/ 2024