میدیا- ههولێر:
مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK بهشداری دیداری رۆژی جیهانی زمانی دایك له هۆڵی ئهكادیمیای كوردی له ههولێر دهكات.
ئێوارهی رۆژی چوارشهممه رێكهوتی 21-2-2024 شاندێكی مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له ههڤاڵان ( د.شاخهوان خالید كارگێڕی مهكتهبی سیاسیYNDK و شاكر هاشم ئهندامی مهكتهبی سیاسیYNDK)، بهشداری دیداری رۆژی جیهانی زگماكی له هۆڵی ئهكادیمیای كوردی له ههولێر دهكهن.
لە ديدارى ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك، كۆمسیۆنی زمان و كولتوور و پەروەردە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هاوکاری ئەکادیمیای دیدارێکی بەناونیشانی ( نزیككردنەوەی زارەكان و پاراستنی زمانی كوردی بنەمایەكی یەكبوونی نەتەوەییمانە) بە بەشداریی چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەران شارەزایانی زمان لە هەر چوار بەشی كوردستاندا سازکرد.
سەرەتا ووتاری ئەکادیمیای کوردی لەلایەن د. ڕەشاد میران پێشکەش کرا.
هەروەها وتاری کۆنگرەی نەتەوەیی لە لایەن د. شێرکۆ حەمەئەمین پێشکەش کرا.
لە دیدارەکەدا هەریەک لەم بەرێزانە بە بابەتی جۆراوجۆر بەشداریان لە پەنێلەکە کرد:
- مامۆستا نووح بوزکور لە باکووری کوردستان،
- د. سەعد قازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
- م حەمەد سەڵاح ڕەشید لە رۆژئاوای کوردستان.
- م. سوداد ڕەسوول لە باشووری کوردستان.
شایانی باسە، پەنێلەکە لە لایەن خاتوو ( کۆسرەت ئەحمەد بێکەس) بەڕێوە دەبردرا.
پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی دیداری رۆژی زگماکی زمانی کوردی:-
1- رێکخستنی دیداری هاوبەش زمان و کەلتوری ڕۆشنبیری لە نێوان بەشەکانی کوردستان.
2- لە ناو دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا کار بکرێت تا ئەوەی هەموو وڵاتانی کە بەشێک لە کوردستانیان لەگەڵدا شەتەک دراوە ڕێز لە بنەما و پڕەنسیپەکانی مافی منداڵ و مافی مرۆڤ و مافە ڕۆشنبیری و کەلتوریەکانی کورد بگیرێت وزمانی کوردی قەدەغەنەبێت.
3- هەوڵ بدرێت میدیاکان ڕێنووس و زمانی کوردی بە درووستی بەکاربهێنن و کار لەسەر نزیککردنەوەی زارو بنزارە کوردییەکان بکەن.
4- لە هەرێمی کوردستاندا پێویستە سیاسەت و پلانی زمانی هەبێت.
5- پێویستە رێز لە مافە بنەڕەتییەکانی منداڵ بگیرێت، وەک ئەوەی زمانی باخچەی ساوایان و زمانی سەرەتایی(بازنەی یەکی خوێندن) بەغەیری زمانی زگماکی نەبێت.
6- لە هەرێمی کوردستاندا یاسای زمانە فەرمییەکانی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٤ جێبکرێ