میدیا – داقوق
هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی داقوقی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كه باس له رەوشی سیاسی و ناوچه داگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كرا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 21-2-2024 هه‌ڤاڵ سه‌رمه‌د زوراو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی داقوقی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات و له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( هاوڕێ عیماد جێگری سكرتێری حزبی شیوعی له داقوق و كادره‌كانی كۆمیته‌ی رێكخستنی داقوق) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
له‌دانیشتنه‌كه باش له ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه داگیركراوه‌كان كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو سه‌رخستنی دۆزی كورد له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، لایه‌نه‌كان یه‌كڕیز و هاوھه‌ڵوێست بن، بۆ به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی داقوق و كه‌ركووك لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.