Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKساڵیادی دامەزراندنیPSK پیرۆز دەكات

شباط/فبراير 17, 2024

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (18)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی سەربەستیی کوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (18) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێپه‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ساسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبكاته‌وه‌،لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان .

        هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

17-2-2024