میدیا – مه‌خموور
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (علی كاوه علی خلیفه خدرجیجه‌یی) له شاری مه‌خموور ده‌كات، پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به باوك و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنچ شه‌ممه رێكه‌وتی 15 / 2 / 2024 ، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خه‌لیل پاڵانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی قه‌رچووغیYNDK) له شارى مه‌خموور، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (علی كاوه علی خلیفه مه‌خمووری) ده‌كه‌ن، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى (YNDK )یان به خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگەیاند و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )یان كرد.