Print this page

*سكرتێری گشتیی YNDK هیواى تەندروستییەکى باش بۆ هەڤاڵ (محەممەد تاهیر) دەخوازێت*

شباط/فبراير 09, 2024

میدیا - هەولێر :

 

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 08 / 02 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ (محەممەد تاهیر کادیرى پێشکەوتووى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK )، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەى بۆ ئەنجامدراوە.

سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (محەممەد تاهیر) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.